بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The Athletic، گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی کارگێڕی و تەکنیکی ڕیال مەدرید ڕوویدا:
دوای دوورخستنەوەی ئەلۆنسۆ،یانەکە گەڕانەوەی "پیاوە ئاسنینەکە بە خۆیەوە دەبینێی"
یانەکە بڕیاری داوە ئەنتۆنیۆ پینتۆس، ڕاهێنەری توانای جەستەیی بەناوبانگ، بگەڕێنێتەوە بۆ پێشەوە و ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری پێ بدات لە مەشق و ڕاهێنانە جەستەییە ڕۆژانەکانی تیپی یەکەمدا.
پێشتر کاتێک ئەلۆنسۆ هاتە یانەکە، ستافی تایبەتی خۆی هێنا کە یەکێکیان ئیسماعیل کامنفۆرت بوو وەک ڕاهێنەری جەستەیی، ئەمەش وایکردبوو ڕۆڵی پینتۆس کەم بێتەوە و بچێتە پەراوێزەوە.
🏋️ پینتۆس کێیە و بۆچی گەڕایەوە؟
پینتۆس بە "ئەندازیاری جەستەیی" ڕیال مەدرید دادەنرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەکان لە سەردەمی زێدان و ئەنچیلۆتی. وا دیارە کارگێڕی یانەکە و پێرێز پێیان وابووە کە دابەزینی ئاستی جەستەیی یاریزانەکان یەکێک بووە لە هۆکارەکانی شکستی ئەلۆنسۆ، بۆیە پەنایان بۆ پیاوە کۆنەکەی خۆیان بردووەوە.