ریاڵ مەدرید یەکەم داواکاری ئەربیلوای رەتکردەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێگەی بە ئالڤارۆ ئاربێلوا نەداوە ڕاهێنەری جەستەیی تیپەکەی بە ئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت.

یانەکە پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت ئەنتۆنیۆ پینتۆس ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The Athletic، گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی کارگێڕی و تەکنیکی ڕیال مەدرید ڕوویدا:
 دوای دوورخستنەوەی ئەلۆنسۆ،یانەکە گەڕانەوەی "پیاوە ئاسنینەکە بە خۆیەوە دەبینێت"

  پێشتر کاتێک ئەلۆنسۆ هاتە یانەکە، ستافی تایبەتی خۆی هێنا کە یەکێکیان ئیسماعیل کامنفۆرت بوو وەک ڕاهێنەری جەستەیی، ئەمەش وایکردبوو ڕۆڵی پینتۆس کەم بێتەوە و بچێتە پەراوێزەوە.




PM:06:24:13/01/2026