راهێنەری بەرشەلۆنە چۆن باسی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدریدی کرد

هانسی فلیک راهێنەری بەرشەلۆنە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاسینگ سانتاندێر لە قۆناغی شانزەی جامی شا قسەی لەسەر راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید کردوو رەتیکردەوە هیچی لەسەر بڵێت.


فلیک وتی:" کاتێک یارییان لەگەڵ دەکەین، کاتی ئەوەم دەبێت کە شیکاری بۆ بکەم. ئێمە باس لە تۆپی پێ دەکەین و ناتوانین هەندێک بارودۆخ بگۆڕین، پێویستە یانەکان و تیمەکان متمانەمان پێ بکەن (وەک ڕاهێنەر). نامەوێت باس لە ڕیاڵ مەدرید بکەم، کارەکەی ڕاهێنەر زۆر قورسە و بەرپرسیارێتییەکی گەورە هەڵدەگرین... بەڵام ئەمە بەشێکە لە کارەکەمان."

دەربارەی دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ  فلیک رایگەیاند
"تۆپی پێ هەر بەم شێوەیەیە، بەڵام هیچ شتێک سەبارەت بەم بابەتە نیگەرانم ناکات. پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ چابی هەیە و یەکتر بە باشی دەناسین، ئەو ڕاهێنەرێکی نایابە. ئەمە ژیانی تۆپی پێیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. ئێمە دەبێت بەردەوام بین و بیر لەوە بکەینەوە چۆن ئاستمان باشتر بکەین، ئەو ڕاهێنەرێکی گەورەیە و داهاتوویەکی گەشی دەبێت."



PM:06:35:14/01/2026