ریاڵ مەدرید نیگەرانە و هۆشداری دەدات

بە پێی زانیارییەکانی  دیاریۆ ئاس ڕیاڵ مەدرید نیگەرانە لە  ئەو فیکە و ناڕەزایەتییانەی هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر دەریدەبڕن،ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.


 یانەکە دەترسێت فشار و فیکەی هاندەران ببێتە هۆی ساردبوونەوەی ڤینیسیۆس لە مانەوە.
 

گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەردەوامن، بەڵام ئەم گرژییەی نێوان یاریزانەکە و هاندەران ئاستەنگی دروست کردووە،ئەم ناڕەزایەتییانە دوای دابەزینی ئاستی ڤینیسیۆس و هەندێک ڕەفتاری ناو یاریگا هاتووە کە بەشێک لە هاندەرانی بێزار کردووە.




PM:11:44:17/01/2026