هۆشداری بە گولەر دەدرێت

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی، باس لەوە دەکرێت کە لە ناو یانەی ڕیاڵ مەدریددا بڕوایەکی تەواو هەیە کە تیپەکە لە کاتی هەبوونی ئاردا گولەر لە ناو یاریگادا، بەتایبەت لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی تۆپ و دروستکردنی هەل، ئاستێکی بەرزتر و باشتر پێشکەش دەکات.


یانەکە پێی وایە ئاردا خاوەن دیدگایەکی ناوازەیە و دەتوانێت شێوازی یاریکردنی تیپەکە ڕێکبخات، ئەمەش وای کردووە زۆرێک بە "باشترین یاریزان لەسەر تۆپ" لە ناو ناوەڕاستکارەکاندا وەسفی بکەن.
 

 تاکە کێشە کە ڕووبەڕووی ئەم یاریزانە دەبێتەوە، لایەنی جەستەیی و توانای بەرگەگرتنیەتی لە یارییە بەهێزەکاندا.
 
یانەکە ئەرکی بەهێزکردنی ئاردای سپاردووە بە ئەنتۆنیۆ پینتۆس (ڕاهێنەری توانای جەستەیی ڕیاڵ مەدرید). ئامانجەکە ئەوەیە کە ئاردا بەبێ ئەوەی خێرایی و چەستییەکەی لەدەست بدات، ماسولکەکانی بەهێزتر بکرێن (وەک چۆن پێشتر لەگەڵ ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس کرا).


  لەگەڵ هاتنی یاریزانە نوێیەکان و گۆڕانکارییەکان، ئاردا هێشتا وەک یەکێک لە گەورەترین بەهرەکانی یانەکە دەبینرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی ۲۰۲٦دا ڕۆڵی زۆر گرنگتر ببینێت.




PM:05:14:21/01/2026