خولی سعوودی چاوی بڕیوەتە عوسمان دیمبێلی، براوەی باڵۆن دۆر!

دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025 و درەوشانەوە بێوێنەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، عوسمان دیمبێلی بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی خولی پیشەگەری سعوودی (خولی ڕۆشن). 

​ دیمبێلی ئێستا وەک باشترین یاریزانی جیهان (بۆ ساڵی 2025) سەیر دەکرێت.
 یانە گەورەکانی سعوودیە دەیانەوێت سوود لەو ئاستە بەرزەی وەربگرن بۆ بەهێزترکردنی خولەکەیان.

 ئەم هەواڵە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیا وەرزشییەکان دروست کردووە، چونکە گواستنەوەی یاریزانێک لە لوتکەی ئاستیدا و دوای بردنەوەی تۆپی زێڕین، کارێکی مێژوویی دەبێت.



AM:01:31:28/01/2026