ڤیکتۆر فۆنت، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، جەختی کردەوە کە تا ئێستا نەیتوانیوە پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە ئەستێرەی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانە کەتەلۆنییەکە، لیۆنێل مێسییەوە بکات.
فۆنت وتی:ژمارەی تەلەفۆنی مێسیم لای نییە، بەڵام ژمارەی خێزانەکەیم لایە،پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پردی پەیوەندییەکان و لەگەڵ کەسانی نزیکی مێسی قسەمان کردووە."
داوای پشتگیریم لێ نەکردووە،من وەک ئەوەی لاپۆرتا لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا کردی، بە بەکارهێنانی ناوی مێسی فێڵ لە ئەندامانی یانەکە ناکەم."
ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە مێسی لە سەردەمی لاپۆرتادا ناگەڕێتەوە."