سەرەڕای خراپی ئاستی،فلیک کۆندێ هەر بە سەرەکی یاری پێدەکات

هانسی فلیک متمانەی تەواوی بە "کۆندێ" هەیە کە لە نێوان باڵی ڕاستی تیپەکەیدا  یاری بکات و ئەو پۆستە بە کەسی تر نادات.

 بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی Sport، سەرەڕای ئەوەی ئاستی ژول کوندێ وەک پێویست نییە، بەڵام فلیک بەردەوام دەبێت لە یاریکردن پێی.


هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ تێگەیشتنی بەهێز کوندێ و لامین یامال هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لە هێڵی پێشەوە و دواوە هەیە.

 کوندێ دەزانێت چۆن بۆشایییەکان بۆ یامال دروست بکات و لە کاتی هێرشبردندا پاڵپشتی بکات.
 فلیک پێی وایە گۆڕینی کوندێ ڕەنگە کار بکاتە سەر کارایی لامین یامال کە ئێستا کلیلی سەرەکی هێرشەکانی بارسایە.





PM:09:13:09/02/2026