"ترسنۆک".. یەکەم کۆمێنتی ڤینیسیۆس لەسەر ڕەگەزپەرستیی یاریزانەکەی بەنفیکا

دوای یارییە پڕ لە جۆش و خرۆشەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەنفیکا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ڕێگەی هەژمارەکەی لە ئینستاگرام بێدەنگی شکاند و ڕەخنەی لە یاریزانی ئەرجەنتینی جیانلوکا پریستیانی گرت بەهۆی ئەو سوکایەتییە ڕەگەزپەرستییانەی لە کاتی یارییەکەدا ڕووبەڕووی بووەوە.


ڤینیسیۆس نووسیویەتی: "ڕەگەزپەرستەکان لە پلەی یەکەمدا ترسنۆکن، پێویستیان بەوەیە درێسەکەیان بدەن بە دەمیاندا بۆ ئەوەی لاوازی خۆیان نیشان بدەن، لە تەنیشت خۆشیان کەسانێک دەبیننەوە کە وا بڕیارە سزایان بدەن (بەڵام نایکەن)". 


ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە ڕووداوێکی نوێ نییە لە ژیانی خۆی یان خێزانەکەیدا، و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە وەرگرتنی کارتی زەرد لە کاتی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکەی، و جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵەکەی بە "خراپ" و "بێ سوود" وەسف کرد.





PM:02:47:18/02/2026