ئایا مباپێ بۆ 12یاری سزا دەدرێت؟

یانەی بنفیکا سکاڵایەکی پێشکەش بە UEFA و FIFA کردووە دژی مباپێ، بەو بانگەشەیەی کە مباپێ بە (پریستیانی) وتووە "سپی بێگەرد" (Pure White)، ئەمەش بە ڕەگەزپەرستی دادەنرێت، چونکە ڕەگەزپەرستی تەنها بۆ پێستی ئەسمەر نییە.

یانەی بنفیکا و پریستیانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مباپێ بە دەستەواژەی "مۆنۆ بلانکۆ" (مەیمونی سپی یان سپی بێگەرد) وەڵامی داوەتەوە، ئەمەش تۆمەتی سوکایەتی ڕەگەزی دەخاتە سەر ئەستۆی ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید.

 یانەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە فیفا لێکۆڵینەوەیەکی هاوسەنگ بە ڕێژەی 50/50 ئەنجام بدات، بەبێ لایەنگیری بۆ گێڕانەوەی هیچ لایەک.

سزا ئەگەرەکانی سەر مباپێ و ڕیاڵ مەدرید کە لەژێر لێکۆڵینەوەدان:
 * ڕاگرتن (سڕکردن) بۆ ماوەی 12 یاری.
 * قەدەغەکردنی چوونە ناو یاریگا.
 * سزای دارایی کە لە نێوان 5 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت (ئەگەری هەیە بەسەر ڕیاڵ مەدریددا بسەپێنرێت).

 * سزای زیادە بۆ سەر یانەکە و کارگێڕییەکەی.

 تا ئێستا ئەم بابەتە زیاتر لە چوارچێوەی "تۆمەت" و "دەنگۆدایە" و دەبێت چاوەڕێی بڕیاری فەرمی دامەزراوە وەرزشییەکان بین.



PM:03:17:21/02/2026