نەیمار لە لیستی سامبا دوورخرایەوە!

نەیمار جۆنیۆر گورزێکی تری بەرکەوت و خەونەکانی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە.

 بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی کەناڵی ESPN Brazil، بڕیار دراوە ئەم ئەستێرەیە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو بانگهێشت نەکرێت.


سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کارلۆ ئەنچێلۆتی ناوی نەیماری لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ مانگی 3 سڕیوەتەوە.


 نەیمار ناتوانێت بەشداری لە 2 یاری دۆستانە و گرنگی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و کرواتیا بکات.


 ئەم دوورخستنەوەیە لە کاتێکدایە کە نەیمار لە کێبڕکێدایە لەگەڵ کات بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی مۆندیال بگەڕێتەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی، بەڵام دیارە ستافی تەکنیکی هێشتا بە پێویستی نازانن بانگهێشتی بکەن.





AM:04:58:25/02/2026