دوای ئەوەی تیروپشکەکە جارێکی دیکە لە قۆناغی 16ـی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا خستیە بەردەم ڕیاڵ مەدرید، پیپ گواردیۆلا ڕێزێکی زۆری بۆ تیمە ئیسپانییەکە دەربڕی و وتی: "هەر کاتێک ڕووبەڕووی باشترین تیمەکانی مێژووی ئەم پاڵەوانێتییە دەبیتەوە، فێر دەبیت و بەرەوپێش دەچیت و بۆ داهاتوو باشتر دەبیت."
دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بۆ وەرزی 5ـەم لەسەریەک، هەردوو تیمەکە دەخاتە بەردەم تەحەدایەکی گەورە، لە کاتێکدا لە ناو یانەی ڕیاڵ مەدرید دان بەوەدا دەنرێت کە تیروپشکەکە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبووە، بەتایبەت لەچاو ئەو ڕێگا ئاسانەی کە بەر یانەکانی وەک بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتووە.
سەرەڕای سەختیی ڕێگاکە بەرەو یاری کۆتایی لە بوداپێست، ئالڤارۆ ئەربێلوا و ئیدارەی یانەکە پشت بە متمانەی یاریزانەکان و توانایان دەبەستن بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاست بۆ بەردەوامبوون لە زنجیرە سەرکەوتنە ئەوروپییەکان.
گواردیۆلا دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید وتی:" ڕووبەڕووبوونەوەی باشترین تیمەکانی مێژووی خولی پاڵەوانەکان (وەک ڕیاڵ مەدرید) دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ فێر بێت و گەشە بکات و بۆ داهاتوو باشتر بێت.