بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکانی سەرچاوەی Cope، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم کۆمەڵێک بڕیاری چارەنووسساز و هەواڵی جیاوازدایە سەبارەت بە ئەستێرەکانی پێش یارییە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگ.
جود بێلینگهام، جەنگ لەگەڵ کات دەکات
هەرچەندە بێلینگهام بۆ یاریی ئەم چوارشەممەیە دوورخراوەتەوە، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ناوی بۆ یاریی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد نەسڕدراوەتەوە. ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مانچستەر سیتی لە خاکی ئینگلتەرا.
مێندی؛ جێگەی متمانەی ئەربیلوایە،
دەستەی هونەری یانەکە بە تەواوی لە ئاستی فێرلان مێندی ڕازین، بەتایبەت دوای ئەو نمایشە بەهێزەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ پێشکەشی کرد. پێشبینی دەکرێت مێندی وەک یاریزانی سەرەکی بەرامبەر مانچستەر سیتی بەشداری بکات بۆ قایمکردنی هێڵی بەرگری.
مباپێ؛ گومانەکان بەردەوامن
سەبارەت بە کیلیان مباپێ، سەرەڕای باشتربوونی باری تەندروستی، بەڵام هێشتا بۆ یارییەکەی چوارشەممە ئامادە نییە و بڕیار دراوە بەشداری نەکات.
پلانەکە بەم شێوەیەیە:
ئەگەر تەندروستی جێگیر بێت، ڕەنگە بۆ چەند خولەکێک بەرامبەر ئێڵچی یاری بکات.
ئامانجی سەرەکی ئەوەیە بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر سیتی ئامادە بێت، هەرچەندە ئەمە هێشتا بە تەواوی مسۆگەر نەکراوە.