ریاڵ مەدرید چەند ملیۆن یۆرۆی لە بردنەوەکەی مان سیتی دەستکەوت؟


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو (11ی ئازاری 2026) ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 3-0 لە یاری چوونی قۆناغی شانزە لە مانچستەر سیتی بباتەوە، بڕی 2.1 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی ڕاستەوخۆ بۆ هەر "بردنەوەیەک" لە خولی پاڵەوانەکاندا مسۆگەر کرد.

بەڵام ئەوەی گرنگە تەنها پاداشتی یارییەکە نییە، بەڵکو نزیکبوونەوەیە لە قۆناغی داهاتوو،هەروەها پاداشتی بردنەوەی یارییەکە 2.1 ملیۆن یۆرۆیە.


  پاداشتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی، ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەدا پارێزگاری لەم ئەنجامە بکات و سەربکەوێت، بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆی تری پێ دەدرێت.


بەپێی سیستەمی نوێی دابەشکردنی داهاتەکانی (UEFA) بۆ وەرزی 2025-2026، ڕیاڵ مەدرید تا ئێستا زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆی لەم پاڵەوانێتییەدا کۆکردووەتەوە (بە هەژمارکردنی پاداشتی بەشداری، ئەنجامەکان و پشکی بازاڕ).




PM:10:45:12/03/2026