گواردیۆلا یاریزانەکانی شەرمەزار دەکات: ئەگەر باوەڕتان بە گەڕانەوە نییە، بچنەوە بۆ ماڵەوە!

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لێدوانێکی توند و ئاگادارییەکی ڕاستەوخۆی ئاڕاستەی یاریزانەکانی کرد.


گواردیۆلا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا بە شێوازێکی پڕ لە تەحەدا باسی لە دەروونییەتی یاریزانەکانی کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر باوەڕیان بە گەڕانەوە نەبێت، ئەوە کێشەی خۆیانە. ئەوان کەسانی پێگەیشتوون، مووچەی زۆر باش وەردەگرن، خاوەنی خێزانن و بە باشی پەروەردە کراون."

ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە زیاتر فشاری خستە سەر یاریزانەکانی و وتی: "ئەگەر لە ئاستێکی وەک خولی پاڵەوانەکاندا باوەڕتان بە خۆتان نەبێت، باشترە بچنەوە بۆ ماڵەوە و لەوێ بمێننەوە! ئێمە دەبێت هەوڵ بدەین، چونکە هیچی ترمان نییە بۆ دۆڕاندن.


گواردیۆلا بە زمانێکی پڕ لە سووکایەتی بە پێشبینییەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە کەس چاوەڕێی سەرکەوتنی ئەوان ناکات و وتی: "ئایا لەم ژوورەدا کەسێک هەیە گرەو لەسەر توانای ئێمە بکات بۆ گەڕانەوە (ڕیمۆنتادا) بەرامبەر ڕیال مەدرید؟ بێگومان هیچ کەس! هەمووان دەڵێن مەحاڵە."

چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە گواردیۆلا بەم لێدوانانە دەیەوێت فشارە میدیاییەکان لەسەر یاریزانەکانی لابدات و لە ڕێگەی بریندارکردنی هەستی وەرزشییانەوە، هانیان بدات بۆ ئەوەی لە ناو یاریگادا پێچەوانەی پێشبینییەکان بسەلمێنێت.




AM:05:44:16/03/2026