گواردیۆلا بێدەنگی شکاند: ڕیاڵ مەدرید گەورەترین تەحەدا نەبووە بۆ من!

پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، لە لێدوانێکی جەنجاڵ و ڕاشکاوانەدا باس لە داهاتووی خۆی و ڕکابەرییە گەورەکانی لەگەڵ یانە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان دەکات.

 گواردیۆلا لە وەڵامی ڕەخنەگراندا ئاماژەی بەوە کرد کە سەقفی چاوەڕوانییەکان لێی زۆر بەرزە و هێشتا وەک پێویست نرخ بۆ کارەکانی دانەنراوە.

کڵۆپ گەورەترین ڕکابەر بووە نەک ڕیاڵ مەدرید

گواردیۆلا لە بەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەو ڕکابەرییەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە خولی ئینگلیزی هەبووە و وتی: "ڕیاڵ مەدرید گەورەترین تەحەدا نەبوو بۆ من، بەڵکو یۆرگن کڵۆپ و لیڤەرپوولەکەی ئەو بوون ئەوان شێوازێکی تەواو جیاوازیان هەبوو، بەڵام پێدەچێت ئێوە تێبینی ئەوەتان نەکردبێت."


سەقفی چاوەڕوانییەکانی سیتی و ئاستی ڕیاڵ مەدرید:

سەبارەت بە بەراوردکردنی مانچستەر سیتی بە یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، گواردیۆلا وتی: "پێویستە سیتی بگاتە ئەو ئاستەی کە ڕیاڵ مەدرید هەیەتی، لەوێ ئەگەر چامپیۆنز لیگ بەدەستنەهێنیت بە شکست دادەنرێت هیوادارم ڕۆژێک بگەیە ئەو ئاستە."


 سەبارەت بە ئەنجامی دوایین ڕووبەڕووبوونەوەشیان، بە کورتی وتی: "یارییەکە 1-5 کۆتایی هات، پیرۆزباییان لێ دەکەم."

داهاتووی گواردیۆلا و وەڵام بۆ ڕەخنەگران

گواردیۆلا بە توڕەییەوە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە ڕۆیشتنی دەکەن و ڕایگەیاند: "هەمووان دەیانەوێت من دەربکەن! ڕۆژێک دێت تەنیا دەڵێم 'خواتان لەگەڵ بەڵام من هێشتا لێرەم و 1 ساڵی تریش گرێبەستم ماوە،
ئەو ڕاهێنەرە کەتەلۆنییە بە گاڵتەجاڕییەوە وتیشی: "وادیارە دەبێت 6 ناسناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنم بۆ ئەوەی وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو بناسرێم."

شیکارییە تەکنیکییەکان و هەڵەی بێرنابیۆ:

گواردیۆلا لە ڕووی تەکنیکییەوە ئاماژەی بەوە کرد کە نەبوونی 11 یاریزان بەرامبەر 11 کاریگەری گەورەی هەبووە. هەروەها باسی لە گۆڕینی تاکتیک کرد لە کاتی یارییەکەدا: "هەوڵماندا بە 5 یاریزان بگەینە هێڵی کۆتایی ئەوان و دواتر ئەنتوان-مان هێنایە ناوەوە بۆ ئەوەی فشارێکی زیاuتر دروست بکەین."

لە کۆتاییدا دانی بەوەدا نا کە لە یاری چووندا هەڵەی کوشندەیان کردووە: "لە 15 خولەکی یەکەمی بێرنابیۆدا ناوازە بووین، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی بەرگری لە تۆپە درێژەکەی ڤاڵڤێردی بکەین، باجەکەیمان دا."





AM:03:31:18/03/2026