ئەردا گولەر: ئەوەمان ئەنجامدا کە ڕاهێنەر داوای کردبوو

ئەستێرەی لاوی تورکی و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەردا گولەر، دوای یارییەکە خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی تیپەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند:

گولەر وتی"کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردبوو، چ کاتێک تۆپمان پێ بوو یان لە ڕووی بەرگرییەوە. ڕێگریمان لە ڕکابەرەکەمان کرد هەلی زۆر دروست بکات."
 
گولەر لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:
 "پێم وایە ئەوەمان جێبەجێ کرد کە ڕاهێنەر چاوەڕێی لێ دەکردین، چ لە فشارخستنە سەر ڕکابەر یان لە دروستکردنی هێرشەکاندا. هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێمە زۆر دڵخۆشین."



​لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ڕاهێنەر ئالڤارۆ ئاربێلوا بە دیاریکراوی چی لێ دەوێت لە ناو یاریگادا، ئەردا گولەر ڕایگەیاند:
​"ئەمڕۆ دەمتوانی زیاتر لە نێوان هێڵەکاندا یاری بکەم، بەڵام هەندێکجار 'فران گارسیا'م پاڵ دەنا بۆ باڵەکان و خۆم دەگەڕامەوە دواوە. ڕاهێنەر دەیویست لەو شوێنەدا تۆپ وەربگرم و هاوکاری ڕێکخستنی یارییەکە بکەم."


​ئەستێرە تورکەکە لە کۆتاییدا وتی:
​"سوپاس بۆ خودا، پێم وایە بە باشی ئەو ئەرکەم جێبەجێ کرد."



AM:03:42:18/03/2026