فیفا بڕیاری کۆتایی لەسەر سڕکردنی ئیسرائیل دا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) بە فەرمی ڕایگەیاند کە هیچ سزایەکی سڕکردن بەسەر یەکێتی تۆپی پێی ئیسرائیلدا ناسەپێنێت و داواکارییەکەی فەڵەستینی لەو بارەیەوە ڕەتکردەوە.

​فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای لێکۆڵینەوەی لیژنە یاساییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویست بە گرتنەبەری هیچ ڕێکارێکی سزادان ناکات. هۆکاری ئەم بڕیارەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پرسی یانەکانی کەناری ڕۆژاوا لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە هێشتا وەک بابەتێکی "چارەسەرنەکراو و ئاڵۆز" ماوەتەوە.

​ ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و یاسایی ناوچەکە ڕێگرە لەوەی فیفا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات و یانەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا.



PM:11:07:19/03/2026