ئاتلەتیکۆمەدرید خەریکە بەرشەلۆنە بێهیوا بکات

بەپێی هەواڵێکی MARCA، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلان دادەڕێژێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ زیادکردنی مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو، تا ببێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە تیپەکەدا.


​ یانەکە ئۆفەرێکی نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا ئامادە دەکات، لە کاتێکدا مووچەی ئێستای نزیکەی 7 ملیۆن یۆرۆیە.

​ هەرچەندە دانوستانەکان بە فەرمی دەستیان پێنەکردووە، بەڵام یاریزانەکە ئاگاداری خواستی یانەکەیە. هەستکردنی بە ئاسوودەیی لە مەدرید و پەیوەندییە باشەکانی لە ژووری جلگۆڕین گەشبینی لای ئەتلەتیکۆ دروست کردووە بۆ مانەوەی.

تا ئێستا ئەلڤارێز هیچ پەلەیەکی نییە بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی، بۆیە پێشبینی ناکرێت لە کاتێکی نزیکدا گرێبەستەکە نوێ بکرێتەوە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەرەو بەردەوامبوونی دەچن.



PM:06:37:26/03/2026