​خوان گارسیا لە لیستی سڕبیا بۆ یاریی ئەمشەو دوورخرایەوە

خوان گارسیا گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنەو ئیسپانیا لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاری سڕبیا دوورخرایەوە.

هۆکاری دورخستنەوەکە ئەوەیە کە ​لیستی یارییە دۆستانەکەی سڕبیا دەبێت 26 یاریزان بێت، هەر بۆیە فۆینتی ناچار بوو یەک یاریزان دووربخاتەوە .

​ بۆ یاریی بەرامبەر میسر-یش، ناچار دەبێت یاریزانێکی دیکە دووربخاتەوە و پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە 4 گۆڵپارێزەکە ⏱️.



PM:12:05:27/03/2026