جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا: "دەمانەوێت ئێران لە مۆندیالدا یاری بکات

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، فشار دەکات بۆ ئەوەی ئێران بەشداری لە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بکات، سەرەڕای ململانێکان لەگەڵ ئەمریکای میواندار و ئیسرائیل،هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ "پلانێکی جێگرەوەی B، C یان D" نییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەیەکی تری یاریزانان شوێنی ئەوان بگرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی: "دەمانەوێت ئێران یاری بکات، و ئێران لە مۆندیالدا یاری دەکات. هیچ پلانێکی B، C یان D نییە: تەنها پلانێکی A هەیە. ئێران نوێنەرایەتی گەلەکەی دەکات، چ ئەوانەی لە ناوخۆی ئێران دەژین و چ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن".

بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵبژاردەی  ئێران نایەوێت 3 یارییەکەی قۆناغی کۆمەڵەکان لە ئەمریکا ئەنجام بدات وەک ئەوەی بڕیار بوو، بەڵکو داوا دەکات لە مەکسیک یاری بکات. تا ئێستا ڕوون نییە ئایا فیفا دەتوانێت یان ئامادەیە ئەم داواکارییە قبوڵ بکات.

ئینفانتینۆ جەختی لەوە کردەوە کە فیفا دەوێت دڵنیایی بدات کە ئێران دەتوانێت لە "باشترین بارودۆخی گونجاودا" بەشداری مۆندیال بکات.

مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا (IRNA) لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە کە تیپەکە بایکۆتی ئەمریکا دەکات نەک مۆندیال، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.



AM:11:47:31/03/2026