فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، پاداشتێکی دارایی گەورەی بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی سامبا دیاری کردووە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Estadaoـی بەڕازیلی، فیدراسیۆنی وڵاتەکە ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی بڕی 1$ ملیۆن دۆلار وەک پاداشت ببەخشێتە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەگەر بتوانن نازناوی جامی جیهانی بەدەستبهێنن.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە شەش یاریزانی دیاری هەڵبژاردەکە، کە پێکهاتوون لە (ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەلیسۆن بیکەر، دانیلۆ، مارکینیۆس، کاسێمیرۆ و برۆنۆ گیمارایش)، ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی یاریزانانیان گرتووەتە ئەستۆ. ئەم یاریزانانە پێشڕەوی گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بڕە پارەیە ڕێکبکەون و مافی دارایی تەواوی یاریزانەکان مسۆگەر بکەن.
ئەم هەنگاوەی فیدراسیۆنی بەڕازیل وەک هاندەرێکی بەهێز بۆ یاریزانەکان دەبینرێت، تاوەکو دوای ساڵانێکی زۆر دابڕان، جارێکی تر نازناوی مۆندیال بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.