لە کۆتا یاری پاشکۆی کیشوەرەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026 عێراق لە مەکسیک توانی 2-1لە بۆلیڤیا بباتەوەو راستەوخۆ گەیشتە مۆندیال.
دوو گۆڵی عێراق عەلی حمادی و ئەیمەن حسێن لەخولەکەکانی 10-53تۆماریان کرد.
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری ئوسترالی عێراق لەسەر گەیشتنی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیال وتی:
من زۆر دڵخۆشم کە گەلی عێراقم دڵخۆش کرد.
ئەمڕۆ زیاتر لە 46 ملیۆن عێراقی بەهۆی سەرکەوتن بۆ مۆندیال دڵخۆشن،زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لەناو هەموو ئەو بارودۆخانەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن.
لەکۆتایدا گراهام ئارنۆڵد وتی:
سوپاسی یاریزانەکان دەکەم؛ ئەوان هەموو شتێکیان پێشکەش کرد.
ئەوان عەقڵیەتی سەرکەوتنی عێراقییان نیشان دا .
عێراق لەگروپی نۆیەمە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی فەرەنساو سەنیگال و نەرویج یاری دەکات.
ئەمە دووەمجارە لە مێژوودا عێراق دەگاتە مۆندیال دوای مۆندیالی1986.