سانتۆس پڕۆژەیەکی تایبەت بۆ گەڕانەوەی نەیمار و قایلکردنی ئەنچیلۆتی ئامادە دەکات

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی پلانێکی ورد و سەرنجڕاکێش دادەڕێژێت بۆ ئەوەی کەشێکی شاهانە بۆ نەیمار داسێلڤا بخوڵقێنێت، ئەمەش وەک هەوڵێکی کۆتایی بۆ یارمەتیدانی یاریزانەکە تا شوێنی خۆی لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی بەڕازیڵ بۆ مۆندیال مسۆگەر بکات.



بەگوێرەی هەواڵێکی Gazeta Esportiva، یانەی سانتۆس بە نیازە یارییەکەی بەرامبەر یانەی کۆریتیبا، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی 17ی ئایار ئەنجام بدرێت، لە یاریگای خۆیەوە بگوازێتەوە بۆ یاریگای نیشتمانیی 'نیۆ کیمیکا ئارێنا'.


ئەم هەنگاوە تەنها بۆ لایەنی دارایی و جەماوەری نییە، بەڵکو پەیوەندی بە جۆری چیمەنی یاریگاکەوە هەیە؛ چونکە نەیمار پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ یاری کردن لەسەر چیمەنی ئەو یاریگایە دەربڕیوە و سانتۆس دەیەوێت هەموو مەرجە تەکنیکییەکان بۆ درەوشانەوەی ئەستێرەکەی فەراهەم بکات.


دوایین چانس پێش بڕیارەکەی ئەنچیلۆتی
پلانەکە بە جۆرێک داڕێژراوە کە یارییەکە تەنها چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی لیستی فەرمیی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیڵ لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە ئەنجام بدرێت.



ئەم جوڵەیەی سانتۆس نیشانەی پشتگیرییەکی بێوێنەیە بۆ نەیمار، تا لە ڕێگەی یاریگای 'نیۆ کیمیکا ئارێنا'وە جارێکی دیکە جیهان و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی سەرسام بکاتەوە.




PM:07:23:02/04/2026