پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، قسەی لەسەر لێدوانەکانی ڕۆدری سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید کرد کە تێیدا ئارەزووی خۆی بۆ یاریکردن لە ڕیزەکانی یانە سپییەکە لە داهاتوودا دەربڕیبوو.
گواردیۆلا وتی: "دەزانم کە ڕۆدری لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیدا باسی ڕیاڵ مەدریدی کردووە، بەڵام ئەوە هیچ گومانێک لەسەر داهاتووی ئەو لەگەڵ یانەکە دروست ناکات."
وتیشی "بە ڕاستی، زانیاری پێویستم نییە بۆ بڕیاردان، چونکە بە تەواوی ئاگاداری نییەت و مەبەستەکانی ئەو نیم."
لەکۆتایدا وتی "ئەوەی دەیزانم ئاڕاستەی یانەکەیە، پێموایە بیرۆکەیەکم هەیە لەسەر نییەتی یاریزانەکە، بەڵام ناتوانم بە دڵنیاییەوە قسەی لەسەر بکەم."