یوێفا لیستی ئەو ناوبژیوانانەی ڕاگەیاند کە بەشداری مۆندیال دەکەن

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) بە فەرمی لیستی ئەو ناوبژیوانە دیارانەی دەستنیشان کرد کە نوێنەرایەتی کیشوەرەکە دەکەن لە یارییەکانی مۆندیالی داهاتوودا.

 لیستەکە چەندین ناوی بەناوبانگی تێدایە کە ئەزموونێکی زۆریان لە خولە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.

​گرنگترین ئەو ناوبژیوانانەی بانگهێشت کراون:

​لە ئینگلتەرا: مایکڵ ئۆلیڤەر و ئەنتۆنی تایلۆر.

​لە پۆڵەندا: شیمۆن مارسینیاک (ناوبژیوانی یاری کۆتایی مۆندیالی ڕابردوو).

​لە فەڕەنسا: فرانسوا لێتێکسیێ و کلیمێنت تورپان.

​لە ئەڵمانیا: فێلیکس زوایر.

​ناوەکانی دیکە: دانی ماکێلی، سلاڤکۆ ڤینچیچ، ئیستڤان کۆڤاکس، و چەند ناوبژیوانێکی دیکەی وەک ئیسپێن ئیسکاس و ساندۆ شێرەر.




PM:07:01:09/04/2026