مباپێ و کارڤاخاڵ لە کلاسیکۆ دووردەکەونەوە؛ گورزێکی کوشندە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بەپێی دوایین هەواڵە وەرزشییەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەر لە یاری لوتکەی ئێڵ کلاسیکۆ ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە چونکە گومان لەسەر بەشداریی دوو ئەستێرەی سەرەکی یانەکە هەیە.

​مباپێ و مۆندیال

​ڕۆژنامەی Le Parisien بڵاویکردەوە کە کیلیان مباپێ گومانێکی زۆری لەسەرە بۆ یاری کلاسیکۆ. یاریزانەکە بڕیاری داوە هیچ سەرکێشییەک بە تەندروستی خۆیەوە نەکات، چونکە تەرکیزی تەواوی لەسەر ئەوەیە بەوپەڕی ئامادەیی جەستەییەوە بەشداری لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 بکات.

​پێکانی کارڤاخاڵ

​لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی AS بڵاویکردەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی پێکانی دانی کارڤاخاڵی ڕاگەیاندووە. بەو هۆیەشەوە چاوەڕوان دەکرێت ئەو بەرگریکارە لە یاری کلاسیکۆدا ئامادە نەبێت، ئەمەش کێشەیەکی گەورە بۆ هێڵی بەرگری یانە شاهانەکە دروست دەکات.




PM:03:01:02/05/2026