لویس دی لا فوێنتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دەربارەی ئامادەکارییەکانی بۆ جامی جیهانی 2026 ڕایگەیاند:
"کاتێک لیستی کۆتایی یاریزانانی بەشداربوو لە مۆندیال ڕادەگەیەنین، دڵنیام بەدڵتان دەبێت. من لە ئێستاوە بڕیاری تەواوم داوە و هەموو شتێکم لای ڕوونە."
ئەم لێدوانەی ڕاهێنەری ماتادۆرەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناوی یاریزانە سەرەکییەکانی دیاری کردووە و تەنها کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.