جارێکی تر و بە شێوەیەکی توندتر لە دوێنێ، هەردوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید فێدی ڤالڤێردی و ئۆرێلین چوامینی لە ناوەندی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڤاڵدێبێباس بە شەڕ هاتن. بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، دۆخەکە بە ڕادەیەک مەترسیدار بووە کە ناچار بوون ڤالڤێردی بگەیەننە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە کە ئەم شەڕە نوێیە وای کردووە کارگێڕی یانەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ڕێکبخات. لە لایەکی ترەوە، ڕامۆن ئەلڤارێز ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی مەترسی و هەستیاری بابەتەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بە شەخسی و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کردووە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
لە لایەکی تریشەوە، ڕادیۆی کۆپی بڵاوی کردەوە کە یانەی مێرێنگی بە فەرمی دۆسیەی سزادانی بۆ هەردوو یاریزانەکە کردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ڕێوشوێنی توندی تەمێکردنیان بەرامبەر بگیرێتە بەر، ئەمەش دوای ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشی ناو یانەکە دروست کردووە.