تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە لێدوانێکی نوێدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناو یانەی پاریس سان جێرمان و ستایشی ئەو پابەندبوون و گیانی وەرزشییەی کرد کە لە نێوان یاریزانان و ڕاهێنەردا هەیە.
کرووس ئاماژەی بە ڕووداوێکی یاری پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد و وتی: لویس ئینریکی لە خولەکی 65ی یارییەکەدا عوسمان دێمبێلی گۆڕی، لەکاتێکدا ئەو باشترین یاریزانی ناو یاریگا بوو، بەڵام هیچ کەسێک ناڕەزایەتی دەرنەبڕی.
هەروەها وتیشی: دێمبێلی بەوپەڕی ڕێزەوە یاریگای بەجێهێشت، تەوقەی لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی کرد و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت بۆ ئەوەی هانی هاوڕێکانی بدات.
کرووس لە کۆتایی قسەکانیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە هەندێک یاریزانی تر گرت و وتی: بەڵام هەندێک نموونەی تر هەن کە تەواو پێچەوانەی ئەم ڕەفتارە کار دەکەن.