خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری بەناوبانگی پورتوگالی، پەردەی لەسەر دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە داهاتووی خۆی لادا و ڕاستیی ئەو دەنگۆیانەی خستە ڕوو کە باس لە بوونی گرنگیدان یان پەیوەندی لە نێوان ئەو و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکەن.
مۆرینیۆ لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە لایەن یانەی شاهانەوە لەگەڵ ئەو یان بریکارەکەی نەکراوە. هاوکات ئاشکرای کرد کە پێشنیارێکی فەرمی لە لایەن یانەی بەنفیکای پورتوگالییەوە پێشکەش بە بریکارەکەی کراوە، بەڵام بڕیاردانی لەسەر ئەو بابەتە دواخستووە.
مۆرینیۆ لەمبارەیەوە وتی: گرنگیدانی ڕیاڵ مەدرید؟ ئایا چاوپێکەوتن یان پەیوەندییەک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە؟ نەخێر، بریکاری کارەکانم لەگەڵ بەرپرسانی بەنفیکا کۆبۆوە و پێی وتم 'پێشنیارێکی فەرمیم لایە و بۆتی دەنێرم'، منیش لە وەڵامدا وتم 'ئێستا ئەوەم ناوێت، ڕۆژی یەکشەممە بۆم بنێرە'.
سەبارەت بە ئەگەری هاتنی پێشنیار لە لایەن یانەی مەدریدییەوە، مۆرینیۆ ڕوونیکردەوە: سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید، بریکارەکەم هیچ شتێکی پێ نەوتووم، تەنانەت ئەگەر بیگوتبایەش، ڕێک هەمان وەڵامم دەبوو و پێم دەوت کە چاوڕوان بێت. ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەم بە بیرکردنەوە لەم بابەتانە.