فلۆرێنتینۆ پێرێز و مباپێ کۆدەبنەوە

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە کێشەکانی ئەم دواییەی مباپێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و بڕیارە سەرۆکی یانەکە بەپەلە بێتە سەر خەت.

​خۆرخی پیکۆن، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی ڕایگەیاند کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید و کیلیان مباپێ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی تایبەت و بەپەلە ئەنجام دەدەن.

​بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، ئەم کۆبوونەوەیە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان مباپێ و یانەکە دێت، بەتایبەت دوای لێدوان و ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی یاریزانەکە لە کاتی یارییەکاندا. پێرێز دەیەوێت لەم کۆبوونەوەیەدا ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ مباپێ بکات بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە و کەمکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوخۆی تیپەکەدا دروست بوون.




PM:07:42:15/05/2026