خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گۆڕانکاری بەسەردا دێت و چارەنووسی گۆڵپارێزە سەرەکییەکەیان یەکلایی دەبێتەوە. بەپێی نوێترین زانیارییەکان، بڕیارە سبەی کاتژمێرەکانی داهاتوو ئیملیانۆ مارتینێز پشکنینی وردی پزیشکی ئەنجام بدات بۆ دیاریکردنی ئاستی پێکانەکەی.
گاستان ئێدۆل، ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی وەرزشی، لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای ئەم پشکنینانە، پێشبینی دەکرێت مارتینێز لە هەفتەی داهاتووەوە بەشداری ڕاهێنانە کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئەرجەنتین بکات و ئامادە بێت بۆ یارییەکانی داهاتوو.
مارتینێز پەنجەی دەستی شکاوەو چارەسەری بۆ دەکرێت.