دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێبسایتەکەیاندا، ژمارەیەک هاندەر توانییان بلیتی مۆندیالی 2026 بە خۆڕایی بەدەستبهێنن، فیفا ڕایگەیاند کە ئەو هاندەرانە هەلی ئەوەیان پێدەدرێت بلیتەکانیان بپارێزن.
بەپێی ڕاپۆرتی SkyNews، فیفا دیاریکردنی 7 ڕۆژی بۆ ئەو کەسانە داناوە تاوەکو پرۆسەی پارەدان تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە بلیتەکانیان بەشێوەیەکی خۆکار هەڵدەوەشێندرێتەوە.