ئەو 11 یاریزانە بەتەمەنەی پێشبینی دەکرێت لە مۆندیالی 2026 بەشدار بن:
لەم خولەی مۆندیالدا کە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ دەستپێکردنی، چەند ئەستێرەیەکی ناوداری تۆپی پێ لە دواهەمین وێستگەکانی تەمەنی وەرزشییاندا دەردەکەون. پێکهاتەی ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین تەمەنیان هەیە بریتین لە:
گۆڵپارێز:
کریگ گۆردۆن (سکۆتلەندا): بە تەمەنی 43 ساڵ، بەتەمەنترین یاریزانی مۆندیالە.
هێڵی بەرگری:
یوتۆ ناگاتۆمۆ (ژاپۆن): تەمەن 39 ساڵ (بەرگریکاری باڵی چەپ).
نیکۆلاس ئۆتامێندی (ئەرجەنتین): تەمەن 38 ساڵ (بەرگریکاری ناوەڕاست).
مایکڵ بۆکسال (نیوزیلەندا): تەمەن 37 ساڵ (بەرگریکاری ناوەڕاست).
تیم ڕیم (ئەمریکا): تەمەن 38 ساڵ (بەرگریکاری باڵی ڕاست).
هێڵی ناوەڕاست:
لۆکا مۆدریچ (کڕواتیا): تەمەن 40 ساڵ.
ئاکسێل ڤیتسێل (بەلجیکا): تەمەن 37 ساڵ.
ئیدریسا گای (سەنیگال): تەمەن 36 ساڵ.
هێڵی هێرشبەری:
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال): تەمەن 41 ساڵ.
ئێدین دزیکۆ (بۆسنیا و هەرسک): تەمەن 40 ساڵ.
لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین): تەمەن 38 ساڵ.
ئەم لیستە ئەو ئەستێرانە لەخۆدەگرێت کە سەرەڕای تێپەڕبوونی تەمەنیان، هێشتا وەک چەکێکی کاریگەر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکانیان مایەنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم مۆندیالەدا دوا دەرکەوتنی گەورەیان بێت.