بڕیارێکی سەیر بۆ یاری نێوان میسر و ئێران درا

​بەپێی زانیاری سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان، یاری داهاتووی هەردوو هەڵبژاردەی میسر و ئێران بە شێوازێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت. بڕیار وایە یارییەکە تەنها بە ئامادەبوونی هاندەرانی میسر ئەنجام بدرێت.

​بەگوێرەی بڕیارەکە، هیچ هاندەرێکی ئێرانی ڕێگەی پێ نادرێت ئامادەی یاریگاکە بێت و پشتگیری هەڵبژاردەکەیان بکەن. ئەم بڕیارە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و هێشتا هۆکارەکانی ئەم ڕێوشوێنە بەتەواوی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.


 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت​"بێبەشکردنی هاندەرانی ئێران لە بەدەستهێنانی پشکی یاسایی و فەرمیی خۆیان لە بلیتەکان، ڕێوشوێنێکە پێچەوانەی ڕۆحی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان و بنەمای یەکسانی نێوان وڵاتانی بەشداربووە.

​ئەم ڕووداوە پرسیاری جددی دەوروژێنێت سەبارەت بە دەستێوەردانی پێوەرە نەوەرزشی و سیاسییەکان لە ڕێکخستنی گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێی جیهاندا."

​هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) کردووە کە "پابەند بن بە بنەماکانی بێلایەنی، دادپەروەری و پەیڕەوکردنی ڕێساکانی پەسەندکراو." 





PM:03:15:09/06/2026