مۆندیالی 2026: ژمارە پێوانەییەکان، خەڵاتە خەیاڵییەکان و دەركەوتنی نوێ

مۆندیالی 2026 بە چەندین گۆڕانکاری مێژوویی و ژمارەی پێوانەیی ناوازەوە دەستپێدەکات. پاڵەوانێتییەکە، کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لەلایەن 3 وڵاتەوە میوانداری دەکرێت، شاهێدی گەورەترین فراوانبوونی بەشداربووان و بەرزترین بڕی خەڵاتی داراییە لە مێژووی تۆپی پێدا. لە گەنجترین یاریزانەوە تا دەگاتە ئەو ئەستێرانەی مێژوو دەنووسنەوە، لێرەدا گرنگترین ڕاستییە مێژوویی و ئامارە ناوازەکانی ئەم وەشەیە دەخەینە ڕوو:

​بەشدارییەکی پێوانەیی و یاری زیاتر: پاڵەوانێتییەکە بەشدارییەکی پێوانەیی بەخۆوە دەبینێت کە 48 هەڵبژاردەن، هەروەها تێیدا 104 یاری ئەنجام دەدرێت.

​میوانداری هاوبەش: بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، 3 وڵاتی خانەخوێ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) بەیەکەوە میوانداری ڕووداوەکە دەکەن.

​نووسینەوەی مێژووی تاکەکەسی: 3 ئەستێرەی گەورە (لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گیێرمۆ ئۆچۆوا) بۆ یەکەمجار لە 6 خولی جیاوازی مۆندیالدا بەشداری دەکەن.

​دەركەوتنی نوێ: 4 هەڵبژاردە بۆ یەکەمجار تاموچێژی مۆندیال تاقیدەکەنەوە، کە بریتین لە (ئوردن، ئۆزبەکستان، کەیپ ڤێرد و کوراساو).

​خەڵاتی دارایی خەیاڵی: کۆی گشتی خەڵاتە داراییەکان گەیشتووەتە 871 ملیۆن دۆلار، کە زیاترە لە 2 هێندەی ئەو بڕەی بۆ مۆندیالی 2022 تەرخان کرابوو. هەڵبژاردەی پاڵەوان بڕی 50 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

​جیاوازی تەمەنەکان: گۆڵپارێزی سکۆتلەندی کریگ گۆردۆن بە تەمەنی 43 ساڵ و 162 ڕۆژ دەبێتە بەتەمەنترین یاریزان، لە بەرامبەردا ئەستێرەی مەکسیکی گیلبێرتۆ مۆرا بە 17 ساڵ و 240 ڕۆژ گەنجترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەیە.

​ئەزموونی نوێ لەبەرامبەر ئەزموونی پێشوو: لیستە فەرمییەکان 891 یاریزان لەخۆ دەگرن کە بۆ یەکەمجار کەشوهەوای مۆندیال تاقیدەکەنەوە، لە بەرامبەر تەنها 357 یاریزان کە ئەزموونی پێشوویان هەیە.

​پاڵێوراوە دیارەکان: بەپێی پێشبینییەکان، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەرەنسا وەک دیارترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەچنە ناو کێبڕکێکەوە.




AM:11:45:11/06/2026