بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی "زە ئەتلەتیک" بڵاویکردووەتەوە، تۆماس پارتێی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی غانا، ناتوانێت لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پەنەما بەشداری بکات.
هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵاتدارانی کەنەدا ڕەتیانکردووەتەوە ڤیزای چوونە ناو وڵاتەکەی پێ ببەخشن.
بەپێی یاساکانی کەنەدا، ڕێگری لە چوونەژوورەوەی هەر کەسێک دەکرێت کە پێشتر تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی لەسەر بێت، لەم چوارچێوەیەشدا تۆماس پارتێ بەهۆی ئەو تۆمەتانەی لەسەری هەیە سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی و لاقەکردن، ڕووبەڕووی ئەم ڕێگرییە بووەتەوە.