دوای یەکسانبوونی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی 1-1 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب، تۆڕی "گلۆبۆسپۆرت" هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ئاستی یاریزانان و ڕاهێنەری سێلێساو بڵاوکردەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکە، ڤینیسیۆس جونیۆر بە کۆکردنەوەی 7.5 نمرە وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، لە کاتێکدا برونۆ گێمارایش بە 7 نمرە لە پلەی دووەمدا هات. لە بەرامبەردا، ئاستی ڕاهێنەر کارلۆ ئەنچیلۆتی و چەند یاریزانێکی وەک کاسیمیرۆ و ئیبانیز جێگەی ڕەزامەندی نەبوو.
هەڵسەنگاندنی تەواوی یاریزانان و ڕاهێنەر بەپێی گلۆبۆسپۆرت:
ڤینیسیۆس جونیۆر: 7.5 ⭐
برونۆ گێمارایش: 7
ماتیۆس کۆنیا: 6.5
فابینیۆ: 6
دانیلۆ سانتۆس: 6
دانیلۆ (بەرگریکاری باڵ): 5.5
مارکینیۆس: 5.5
دوگلاس سانتۆس: 5.5
لویس ئێنریکێ: 5.5
ئەلیسۆن بێکەر: 5
گابریێل ماگالهایس: 5
لوکاس پاکێتا: 5
رافینیا: 5
ئیبانیز: 4.5
کاسیمیرۆ: 4.5
ئیگۆر تیاگۆ: 4.5
کارلۆ ئەنچیلۆتی (ڕاهێنەر): 5