کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە دوای یەکسانبوونی تیپەکەی بە 1 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لەگەڵ مەغریب، ڕووبەڕووی ڕەخنەی ڕۆژنامەنووسان بووەوە، بەتایبەت لەبارەی هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەستێرەی لاو "ئێندریک" لە گێمی دووەمدا.
ئەنچیلۆتی لە وەڵامی پرسیارەکاندا جەختی لەسەر یەکگرتوویی تیپەکە کردەوە و گوتی: "من لێرە نیم بۆ ئەوەی قسە لەسەر یاریزانێک بەتەنیا بکەم، من باسی تیپەکە دەکەم. تیپەکە لە گێمی یەکەمدا بە باشی یارینەکرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا باشتر بوو، چەند هەلێکمان بۆ ڕەخسا و پێویستە لە یەکلاکردنەوەی هێرشەکاندا وردتر بین."
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە تاکتیکییەکان بۆ یارییەکانی داهاتوو، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە کورتی وەڵامی دایەوە و گوتی: "دەبێت باشتر بین."
کاتێک ڕۆژنامەنووسەکە ویستی وردتر بێت و داوای خاڵێکی دیاریکراوی لێکرد کە پێویستە چارەسەر بکرێت، ئەنچیلۆتی بە شێوازێکی توند و بەبێ زیادەڕۆیی وەڵامی دایەوە و تەنیا گوتی: "نەخێر."
دیارە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت لەم قۆناغەدا سەرنجی تەواوی میدیاکان لەسەر ئاستی گشتیی تیپەکە بمێنێتەوە و ڕێگری لە دروستکردنی گوشاری زیاتر لەسەر یاریزانە گەنجەکان یان هەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی بکات.