ئەمریکا ڕێگری لە 11 ئەندامی شاندی ئێران دەکات

دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری لە چوونەژوورەوەی 11 ئەندامی ستافی هەڵبژاردەکە کرا، ئەمەش بەهۆی کێشەی نەبوونی ڤیزای پێویستەوە.

​تۆڕی"بی ئێن سپۆرت"، ڕایگەیاند کە ئەو 11 کەسە ناچار بوون لە وڵاتی مەکسیک بمێننەوە.

​هاوکات، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕێوشوێنی ئەمنیی توندیان لە یاریگاکان گرتووەتە بەر.

 بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕێکارانە بەتایبەت ئەو ئاڵایانە دەگرێتەوە کە هاندەران دەیانەوێت بیبەنە ناو یاریگاکان، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنی سیاسی یان ئاژاوەیەک کە لەوانەیە لە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە ڕووبدات.

​تائێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی چارەنووسی ئەو ئەندامانەی شاندەکەیان نەداوە.



AM:12:26:15/06/2026