فەرمی... ڕیاڵ مەدرید مارک کوکورێلا تا ساڵی 2032 دەگوازێتەوە ڕیزەکانی

​یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ مارک کوکورێلا لە یانەی چێڵسییەوە ڕاگەیاند، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو.

​یانە شاهانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد: "ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزان مارک کوکورێلا، کە بۆ ماوەی 6 وەرزی داهاتوو و تا 30 حوزەیرانی 2032 لەگەڵ یانەکەمان بەردەوام دەبێت".

​ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دوێنێ یەکشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی کوکورێلای بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکارییەکان یەکلاکردووەتەوە.

​کوکورێلا دەیویست لەم هاوینەدا ڕیزەکانی چێڵسی جێبهێڵێت، سەرەڕای ئەو باشتربوونەی لەگەڵ هاتنی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆ بەدیهات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تیپەکە بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان ناکات و ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا دەکرد.

​ناوبراو هەرگیز ئارەزووەکەی نەشاردووەتەوە، تەنانەت نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام لەناکاو ڕیاڵ مەدرید دەرکەوت و گرێبەستەکەی یەکلاکردەوە.




PM:01:30:15/06/2026