تەوژمی یارییە بەهێزەکانی مۆندیال بەردەوامە؛ ئەمڕۆ و بەرەبەیان 4 یاری گرنگ ئەنجام دەدرێن

ئەمڕۆ 15ی حوزەیرانی 2026، جیهانی تۆپی پێ بە گەرمی پێشوازی لە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەمۆندیالی2026 دەکات کە تێیدا هەڵبژاردەکان هەوڵی بەدەستهێنانی خاڵەکان و مسۆگەرکردنی پێگەیان لە کۆمەڵەکانیاندا دەدەن.

​خشتەی یارییەکان بەم شێوەیەیە:

​کۆمەڵەی H: ئیسپانیا کاتژمێر 19:00ی ئێوارە ڕووبەڕووی کەپ ڤێردە دەبێتەوە.

​کۆمەڵەی G: بەلجیکا لە تاقیکردنەوەیەکی سەختدا کاتژمێر 22:00 بەرامبەر میسر دەوەستێتەوە.

​بەردەوامیی کێبڕکێکان: لە بەرەبەیانی ڕۆژی 16ی حوزەیراندا، کاتژمێر 01:00 سعودیە و ئۆرۆگوای لە کۆمەڵەی H یاری دەکەن، هەروەها کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیان ئێران و نیوزلەندا لە کۆمەڵەی G ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

​چاوەڕوان دەکرێت ئەم یارییانە گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی کۆمەڵەکاندا دروست بکەن و کێبڕکێی گەیشتن بە قۆناغەکانی داهاتوو زیاتر گەرمتر بکەن.




PM:01:42:15/06/2026