فیفا لە مەیامی داهێنان دەکات؛ ناوبژیوانان بە "پەمەیی فلامینگۆ" دەردەکەون!

​لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو و بۆ یەکەمجار لە مێژووی مۆندیالدا، فیفا بڕیاریدا ناوبژیوانانی یاریی نێوان ئۆرۆگوای و سعودیە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیران لە مەیامی بەڕێوەدەچێت، بە درێسی پەمەییەوە دەربکەون.

ئەم بڕیارە وەک ڕێزگرتنێکە بۆ شاری مەیامی ئەو شارەی کە لە ماوەی مۆندیالدا بووەتە لانەی مانەوەی ناوبژیوانان. بە گوتەی فیفا، پەمەیی "ڕەنگی فەرمی" و ناسنامەی شارەکەیە.

​باڵندەی فلامینگۆ: کە سیمبۆلی دیاری ناوچەکەیە،هەروەها تەلارسازیی ئارت دیکۆ کە شاری مەیامی بەو ستایلە تەلارسازییە ناسراوە

لەگەڵ ​خۆرئاوابوونی شاری مەیامی ،کە ئەو دیمەنە بەناوبانگانەی کە ئاسمان بە ڕەنگی پەمەیی دەڕازێنێتەوە.

پیێرلوجی کۆلینای سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان ڕایگەیاند: "ئەمە کەمترین وەفادارییە بۆ شارێک کە بۆ ماوەی 2 مانگ میوانداریمان دەکات."

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفاش جەختی کردەوە کە پەمەیی ڕەنگی ڕۆحی مەیامییە و ئەوانیش ویستوویانە بەم شێوازە سڵاو لە شارەکە بکەن.
#سەیروسەمەرەی_مۆندیالی2026



PM:02:57:15/06/2026