لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی نەرویج، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق جەختی لەسەر ئامادەیی و ورەی بەرزی یاریزانەکانی کردەوە. ئارنۆڵد رایگەیاند کە تەنها گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو ئامانجیان نییە، بەڵکو دەیانەوێت ئەنجامی گەورەتر بەدەستبهێنن.
سەبارەت بە ئاستی تۆپی پێی ئاسیا، ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردە ئاسیاییەکان بەهۆی وەبەرهێنانی زۆر و سوودوەرگرتن لە قوتابخانە ئەوروپی و بەرازیلییەکان، پێشکەوتنێکی خێرایان بەخۆیانەوە بینیوە.
لەسەر رووبەڕووبوونەوەی هالاند، راهێنەرەکەی عێراق وتی: "هالاند یاریزانێکی ناوازەیە، بەڵام یارییەکە 11 بەرامبەر 11ـە. پلانمان ئەوەیە بە رێکخراوی و بەهێزەوە بەرگری بکەین و لە ململانێ زەمینی و ئاسمانییەکاندا براوە بین بۆ ئەوەی دەرگای سەرکەوتنمان بۆ بکرێتەوە".