یاریەکەی ئیسپانیاو کەیپ ڤێردی کارەساتی دروستکردووە

​کۆمەڵێک پێشبینی و گریمانەی سەیر و سەمەرە لە جیهانی گرەوکردن لەسەر یارییەکان، چیرۆکێکی بە ئازار و چیرۆکێکی دیکەی سەرکەوتنی گەورەی لە یارییەکی تۆپی پێدا خولقاندووە، کە بووەتە جێگەی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

​لەم یارییەدا کە هەموو ئاماژەکان بۆ بردنەوەی ئیسپانیا دەچوون، ڕووداوەکان پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بوون. پێش دەستپێکی یارییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی کەیپ ڤێردی، ئامارەکان ئەگەری 92٪-ی بردنەوەیان بۆ ئیسپانیا دیاری کردبوو، ئەمەش وای لە کەسێک کرد متمانەیەکی زۆری هەبێت و بڕی 1,000,000 دۆلار لەسەر بردنەوەی ئیسپانیا دابنێت بە ئومێدی بەدەستهێنانی 85,000 دۆلار وەکو قازانج.

​بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات و ئەو کەسەی 1,000,000 دۆلارەکەی دانابوو، سەرجەم پارەکەی لەدەستدا.

​لە بەرامبەردا، لە هەمان یارییدا کەسێکی دیکە بە ستراتیژییەکی جیاواز و پشت بەستن بەو ئەگەرە کەمەی (9٪) کە ئاماژە بوو بۆ نەبردنەوەی ئیسپانیا، بڕی 400,000 دۆلاری وەکو گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یاریەکە دانا. دوای ئەنجامی یارییەکە، ئەم کەسە توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و قازانجەکەی بگەیەنێتە 4,700,000 دۆلار.

​ئەم ڕووداوە دووبارە جەخت لەسەر مەترسییەکانی جیهانی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان دەکاتەوە، کە چۆن تەنها لە یەک ساتدا ئەنجامەکان دەگۆڕێن و خاوەن ملیۆنەکان تووشی دۆڕانی گەورە دەکەن، یان بە پێچەوانەوە، ئەوانەی گرەوەکە دەکەن براوە دەبن دەبنە خاوەنی بڕە پارەی خەیاڵی.



PM:08:05:16/06/2026