بۆمبی ترس لە جامی جیهانی 2026؛ مارە ژەهراوییەکان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەستێرەکانی تۆپی پێ!


​تەنها کێشەی ئەستێرەکانی جیهان لەم پاڵەوانێتییەدا تاکتیک و ڕکابەری نییە، بەڵکو مەترسیی "مار" لە کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانیاندا بووەتە باسی گەرمی میدیاکان.

​جۆشوا کیمیچ، کاپتنی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە دەڵێت:"لە ئەڵمانیا تەنها بیری تاکتیک دەکەینەوە، بەڵام لێرە پێش هەر هەنگاوێک کە دەنێین، دەبێت سەیری زەوی بکەین بۆ ئەوەی مار خۆی حەشار نەدابێت."

​ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە شاری وینستن-سالم تووشی ماری ژەهراویی "کۆپەرهێد" بوون.

​سویسرا: لە کەمپی سان دیێگۆ، ناوچەیەکیان بە "ناوچەی مەترسیدار" دەستنیشان کردووە.

​نەرویج: یاریزانانیان نیگەرانی توندی خۆیان لە بڵاوبوونەوەی مار لە ناوچەی گرینسبۆرۆ دەربڕیوە.

​کیمیچ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: "ئێمە لێرەین بۆ ئامادەکاری بۆ گەورەترین پاڵەوانێتی دەکەین، بەڵام ئەم دۆخە مەترسیدارە و خەریکە لە گاڵتەجاڕی دەردەچێت."



PM:02:26:18/06/2026