خێزانی لیۆنێل مێسی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایان کرد کە "خورخی مێسی" تووشی کێشەیەکی تەندروستی بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، هاوکات دڵنیاییان دا کە دۆخی تەندروستی بەرەو باشتربوون دەچێت.
لە بەرامبەر ئەو دەنگۆ و زانیارییە ناڕاستانەی لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوبوونەتەوە، خێزانەکە نیگەرانی توندی خۆیان دەربڕی و جەختیان کردەوە کە تەنها ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە فەرمییەکانی خۆیانەوە بڵاو دەبنەوە جێگەی متمانەن.
لە کۆتاییدا، خێزانی مێسی داوایان لە میدیا و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا کرد کە ڕێز لە تایبەتمەندی و ژیانی تایبەتییان بگرن و دوور بکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی قسەوباسی بێ بنەما، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەیان کرد کە هاوسۆزی و پشتیوانییان دەربڕیوە.