بەهۆی نەناسینییەوە؛ ڕێگری لە بۆرخا ئیگڵیسیاس کرا بچێتە کەمپی ئیسپانیا

لە ڕووداوێکی نامۆ و سەرنجڕاکێشدا لە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئەمریکا، ڕێگری لە یاریزان بۆرخا ئیگڵیسیاس کرا بچێتە ناو کەمپەکەوە.

​بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەوانانی ئەمنی ئەمریکا کە سەرپەرشتی پاراستنی کەمپەکەیان دەکرد، ڕێگەیان نەدا بۆرخا بچێتە ژوورەوە تاوەکو مۆڵەتی فەرمی پێشکەش نەکات. سەرەڕای ئەوەی بۆرخا بە دەزگا ئەمنییەکانی وت کە یاریزانی هەڵبژاردەکەیە، بەڵام نەبوونی ناسین و نەبوونی مۆڵەتە پێویستەکە لەو کاتەدا، دۆخێکی کۆمیدی دروستکرد.

​کاتێک پۆلیسەکە پرسیاری ناوی لێکرد، بۆرخا بە شانازییەوە وتی: "من بۆرخا ئیگڵیسیاس-م"، بەڵام وەڵامی پۆلیسەکە نەزانینی ناسنامەی یاریزانەکە بوو، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و کەسانی دەوروبەریش بە پێکەنینەوە سەیری ڕووداوەکەیان دەکرد.

​ئەم ڕووداوە بووەتە بابەتێکی گەرمی سۆشیاڵ میدیا و هەوادارانی تۆپی پێ بە جۆرێک باسی دەکەن کە چۆن ناوبانگی یاریزانێک لە ناوچەیەکی جیاوازدا ڕەنگە نەگاتە ئاستی پاسەوانانی ئەمنی.





PM:02:40:19/06/2026