بە دوو گۆڵی ئۆنداڤی کورد؛ ئەڵمانیا گەیشتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

​لە درێژەی رکابەرییەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی بەربەستی کۆتدیڤوار تێپەڕێنێت و بلیتی قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

​ئەڵمانیا کە لە سەرەتای یارییەکەوە بەگۆڵێک دواکەوت، کاتێک کیسێ لە خولەکی 30 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ کۆتدیڤوار تۆمارکرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا سیناریۆی یارییەکە بە تەواوی گۆڕا.

​دینیس ئۆنداڤ، ئەستێرەی بە ڕەگەز کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ڕۆڵی سەرەکی بینی لە گەڕانەوەی ئەڵمانیا بۆ کەشی یارییەکە. ئۆنداڤ سەرەتا لە خولەکی 68 ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، پاشان لە ساتەکانی کوشندەی یارییەکەدا و لە خولەکی 94 گۆڵی بردنەوە و گەیشتنە قۆناغی داهاتووی بۆ "مانشافت" تۆمارکرد.

​بەو دوو گۆڵە، ئۆنداڤ ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم مۆندیالەدا گەیاندە 3 گۆڵ. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی 2 ئەسیستەکەی پێشووی، ئەم یاریزانە کوردییە تا ئەم ساتە یەکێکە لە کاریگەرترین و دیارترین ئەستێرەکانی جامی جیهانی 2026.



AM:01:36:21/06/2026